نامەیەکی گرنگی مێژوویی شەهیدی سەرکردەی کورد سمکۆی شکاک بۆ شێخ محمودی حەفید
پەندو وانەی بۆ ئەم ڕۆژگارەمان تێدایە ئەم نامەیە پێمان دەڵێت سەرکردەکانی کورد لە ڕابوردوو هاوکاری یەک بوون نەک کۆسپیان بۆ یەکتر درووست کردبێت سەرکردە سمکۆ ئامادەیی خۆی نیشاندەدات خزمەت بەحکوومەتی باشووری کوردستان بکات بەشێخ محمود دەڵێت بەبێ فەرمانی تۆ هیچ کارێک ناکەین شایانی خوێندنەوەیە بفەروون
بۆ سەرنجدان لەناوەڕۆکی نامەکە :
بۆ حەزرەتی فەرمانڕەوای گەورەی کوردستان جەنابی شێخ محمود
ئەمڕۆ هەموو کاروبارو دەستەڵاتی کوردستان لەژێر دەستی فەڕمانڕەوایتاندایە ئێمە بێ ڕەزامەندی و فەرمانی تۆ هیچ کارێک ناکەین هەرکارێکیش فەرمان بفەرموون و بەرژەوەندی میللەتی کوردی تێدابێت ئامادەم جێ بەجێ ی بکەم لەئێستادا لە دەڤەری خۆشناوەتی لەگوندی بێتواتەم داوا دەکەم بێمە شاری سلێمانی هەندێک هەواڵی کوردستانی ئێران بەجەنابتان بڵێم بروام وایە کاروباری کوردستان پێویستی بەهاوکاری و دۆستایەتی ئینگلیزە
دڵسۆزی ئێوە
اسماعیل شکاک
سمکۆ
۱۹۲۳/۱/۲۸
خۆزگە لە ئێستاشدا نەک هەرلەسەر ئاستی هەرێم بەڵکو لەسەر ئاستی کوردستانی گەورە سەرکردەکان و پارت و لایەنە سیاسیەکان پاڵپشتی یەکتربونایە بۆ پاراستن و بەهێزکردنی پێگەی حکوومەتی کوردستان هەموو هاوکارو تەباو یەکگرتوو بونایە و کۆسپ و تەنگەژەیان لە ڕێگەی یەکتر دروست نەکردایە و دەست لەناو دەست بونایە ، ئومێدەواریشم هەروابکەن و هەموو لەپشت یەکتربن و ڕێگەنەدەن مەرام و ئاواتی ناحەزان بێتەدی ٠
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر