نەورۆزی 2719 کوردی لە سەرجەم خەڵکی کوردستان و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی و تیکوشەران و خەباتگێڕانی کورد پێشمەرگە قارەمانەکانمان و گریلاقارەمانەکانمان پیرۆز بێت و هیوادارین ساڵی داهاتوو ساڵی یەکڕیزی و یەکگوتاری و یەکڕەنگی و یەکدەنگی گشت گەلی کورد بێت و پڕ لە خۆشی وئارامی و سەرکەوتنی گشت ڕەهەندی گەلی شکۆمەندی کورد بێت .
،هەموو روژێکتان نەورۆز و نەورۆزتان پیرۆز بێت و هیواخووازین ساڵێک بێت هۆشیاری نەتەوەیی بگاتە ئەوپەڕی ئاستی خۆی بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانمان و گەیاندنی نەتەوەی کورد بە سەروەری سیاسی و ڕزگار کردنی کوردستان لە ژێر دەسەڵاتی( حوکمی داگیرکەرانی کوردستان ) و کار کردن لە سەر نەخشە ڕێگای پێشکەشکراو بە سەرجەم حیزب و لایەنە سیاسیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن بزووتنەوەی کۆماریخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە بە دڵنیاییەوە بەسەروەری سیاسیمان دەگەیەنیت و خوێنی شەهیدانمان بە سەمەر دەگات و خەونی نەتەوەکەمان بەدی دێت
هەر بۆیە پێویستە کە بەرژەوەندی گەل و نیشتمان پێش بەرژەوندی حیزبی و شەخسی بخرێت و هەمومان دەست بدەینە دەستی یەک و یەک دەنگ و یەکڕەنگ هاندەری حیزب و ڕێکخراوەکانی سیاسی و کۆمەڵاتی و ئایینیەکانمان بین کە لە چەسپاندنی ئەو ڕسالەتە نەتەوەییەی پڕۆژەو و نەخشە ڕێگای بزووتنەوەی کۆماری خوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە ئەنجامی خوێندنەوەیەکی خەسارناسانە و پسپۆرانە لە سەر مێژوی خەباتی گەلی کوردە.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر