ئەنتۆنیۆ گوتیرێس سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له راپۆرتی رێكخراوی تیرۆریستیی داعشدا كه پێشكه‌شی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كردووه، گوتى:
▫️ داعش له عێراق و سووریا بووه‌ته تۆڕێكی نهێنیی و به‌رده‌وامه له ههڕەشهی جیهانی.
▫️ داعش هێشتا له لایه‌ن ئه‌بوبه‌كر به‌غدادییه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت.
▫️ به‌رپرسه باڵاكانی داعش په‌رته‌وازه بوون.
▫️ داعش له عێراق بۆ تۆڕێكی نهێنیی گۆڕاوه و له قۆناغی راگوزه‌ر، گونجان و بههێزبوونهوهدایه و خەریکى ڕێکخستنەوەى شانەکانیەتى.
▫️ ئه‌و داعشانەى له سووریاوه دێنە عێراق دەبرێنە نێو شانەکان.
▫️ داعش لەسەردەمی دوای خەلیفە، ئامانجی پەکخستنى سەقامگیریی و بنیاتنانەوە بووە.
▫️ داعش دەیهەوێ پەلاماری گەشتە ئاسمانییەکان بدا.
▫️ هەوڵى بەکارهێنانی ماددەی کیمیاویی، بایۆلۆجیی، رادیۆلۆجیی و ئەتۆمی دەدا.
▫️ داعش بازرگانیی نایاسایی زێڕی کردووە و ٣٠ بۆ ٥٠ ملیۆن دۆلار سەرچاوەی دارایی هەیە.
▫️ داعش لەو ناوچانەی لە سووریا و عێراق کۆنترۆڵی کردوون، ١٤ بۆ ١٨ هەزار جەنگاوەری هەیە کە ٣٠٠٠ یان بیانین.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر