۱۳۹۷ تیر ۳۱, یکشنبه

مەریوان: لە چالاکی تۆڵەسەندنەوەی ( ی ر ک)دا ۱٥ پاسدار کوژران



مەریوان: لە چالاکی تۆڵەسەندنەوەی ( ی ر ک)دا ۱٥ پاسدار کوژران
ANF
بە پێی هەواڵێکی ئاریەن تیڤی، شەوی ڕابردوو لە مەریوان گەریلاکانی ( ی ر ک) باڵی سەربازی (کۆدار)، چالاکی تۆڵەسەندنەوەیان ئەنجام داوە و تێیدا لانی کەم ۱٥ پاسدار و جاشپاسدار کوژراون.


بەگوێرە هەواڵێکی ئاریەن تیڤی، شەوی ڕابردوو لە نزیک شاری مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، گەریلاکانی یەکینەکانى پاراستنى رۆژهەڵاتى کوردستان ( ی ر ک) باڵی سەربازی کۆمەڵگای دیموکراتی ئازادی رۆژھەڵاتی کوردستان (کۆدار)، چالاکی تۆڵەسەندنەوەیان ئەنجام داوە.
ئاریەن تیڤی ئاشکرای کردووە، بە پێی ئەو زانیاریانەی کە لە هەرێمەکەوە بەدەستیان کەوتوون، چالاکیەکە لە تۆڵەی شەھیدکردنی چوار گەریڵای ( ی ر ک) لە هەورامان و مەریوان و تەرۆرکردنی خەباتکاری پارتی ژیانی ئازادی کوردستان پژاک لە پێنجوێن، ئێقباڵ مورادی ئەنجام دراوە و بە هۆیەوە لانی کەم ۱٥ پاسدار و جاشپاسدار کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.
زانراوە ۱۱ لە کوژراوەکان جاشپاسداری خەڵکی هەرێمەکەن و ناسنامەی ۱۰یان بۆ ( ی ر ک) پشتڕاست بووەتەوە و لە ڕۆژانی داهاتوودا لەو بارەوە بە لێدوانی فەرمی زانیاری بۆ ڕایگشتی ڕادەگەیەنێت.
جێگای ئاماژەیە، پشتر ( ی ر ک) ئاشکرای کردبوو، لە هەورامان و مەریوان ٤ گەریلایان لە لایەن هێزەکانی ڕژێمی ئێران و بەکرێگیراوەکانیانەوە شەهید کراون.

هەروەها پەژاک ڕایگەیاندبوو: خەباتکارێکیان بەناوی ئێقباڵ مورادی، خەڵکی رۆژهەڵاتى کوردستان لە پێنجوێن تەرۆکراوە و هەردوولا بەڵێنی تۆڵەسەندنەوەیان دابوو.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر