۱۳۹۸ تیر ۲۶, چهارشنبه

کەسایەتیەکی نزیک لە پارتی کریکارانی کوردستان (PKK) لەسەر ڕووداوی کوشتنی جێگری کونسوڵی تورکیا لە ھەولێر زانیاریی نوێ بۆ شاخ پرێس ئاشکرادەکات .



کەسایەتیەکی نزیک لە پارتی کریکارانی کوردستان (PKK) لەسەر ڕووداوی کوشتنی جێگری کونسوڵی تورکیا لە ھەولێر زانیاریی نوێ بۆ شاخ پرێس ئاشکرادەکات .


عەلی کەریمی شرۆڤەکاری سیاسیی و کەسایەتی نزیک لە پەکەکە لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ شاخ پرێس ئاشکرایدەکات "لەپاش ڕووداوەکە لەسەر خەت بووم لەگەڵ بەرپرسانی قەندیل و پرسیارم لێکردوون لەسەر ئەو ڕووداوە" .

کەریمی وتیشی "بەرپرسانی باڵای پەکەکە لە قەندیل تەئکیدیان لەوە کردوەتەوە کە ئەوان دوور و نزیک ھیچ پەیوەندییەکیان بەو ڕوداوەوە نیە و دەستی ئەوانیشی تێدا نیە" .

بەوتەی عەلی کەریمی "بەرپرسانی باڵای پەکەکە وتویانە ھێرشێکی لەوجۆرە بەتایبەت لەمکاتەدا کە تورکیا بەدوای بیانویەکدا دەگەڕێت تا ھێرش بکاتە سەر قەندیل، کارێکی عاقڵانە نیە و ھەرکەس و لایەنێک بەوکارە ھەستابێت ئامانجی دوژمنکارانەی لەپشتە" .

ئەو کەسایەتییە سیاسییە لەسەرچاوەی باڵای ناو پەکەکەوە ئاشکرایکرد "ئەوەی ئەو کارەی ئەنجامداوە کەس و لایەنی سەر بە تورکیا و دۆستەکانی تورکیایە لە ھەرێمی کوردستان" بەبێ ئەوەی ئاماژە بە ھیچ ناوێک لەو دۆستانەی تورکیا بدات !

دەشڵێت "پێویستە پەکەکە کار لەسەر تێگەیاندنی ڕایگشتی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ھەرێمی کوردستانیش بکات و بۆیان بسەلمێنێت کە ئەو ڕووداوە دەستی ئەوانی تێدا نەبووە و، دەستی پشت ئەنجامدەرانی ئەو کوشتن و تەقەکردنە ئاشکرا بکات و بەتەنھا بەوەندەی بڵێن (ئێمە نەبووین) بەس نیە !"

https://t.me/nwser_alikarimi/326

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر