۱۳۹۸ تیر ۱۵, شنبه

ئایا ئەویی کە ئەندامانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئیران لە سەر کەسایەتی دۆکتۆر قاسملۆ باسی لیەوە دەکەن درۆستە؟


ئایا ئەویی کە ئەندامانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئیران لە سەر کەسایەتی دۆکتۆر قاسملۆ باسی لیەوە دەکەن درۆستە؟ کە ئەو بەریزە داوایی مافی گەلی کوردی کردوە ئایا دۆکتۆر قاسملۆ بروای بە دیمۆکراسی هەبووە؟ ئەگەر هەبووە چوون شەری دەژ بە هیزەکوردیەکانی دیکەی گورەپانی کوردستانی راگەیاند؟ ئیمە دەلین دۆکتۆر قاسملۆ کەسایەتیکی سیاسی زمان زان توانایی سیاسی هەبوو بەلام ئەویی وا دیمۆکراتەکان باسی لیەوە دەکەن دۆرە لە راستی دەتوانین لە دو رەوانگەی جیاوازەوە لە سەر کەسایەتی دۆکتۆر قسملۆ هەلسنگاندن بکەین. دۆکتۆر قاسملۆ ئەویی وا بەریزان باسی لیەوە دەکەن نەبووە دۆکتۆر قاسملۆ خاوەن دو کەسایەتی بووە ١ کەسایەتی دەرۆنن زەعیف و٢ کەسایەتیکی خووپەسند تەنیا خۆیی پی قەبول بوو لە گەل رژیمی ئاخوندی بە بی ئاگاداری حیزبکی بە بی ئاگاداری گەلی کوردستان و بە بی ئەویی مەرجەکانی بوو گەلی کوردستان باس بکات و یان لە ریگای راگەیاندنی حیزبکی خەلکی کورد ئاگادار بکاتەوە رویشت لە گەل ئیراندا ١٨ جاربە دەزیەوە دانیشتنی کرد کە کەس پی نەزانی بگرە حیزبکیشی پی نەزانی تا ئەو کاتی بەریزیان بە دەستی تیرۆریستانی رژیمی ئیران تیرور کرا . دۆکتۆر قاسملۆ لە پیشدا ئەندامی سەرکردایەتی حیزبی تودەی ئیران بوو ە سیاسەت و ئیدئولوژی حیزبی تودە و بیرۆکی دیکتاتۆری پرۆژولوتاریا تاسیری لە سەر کەسایەتی قاسملۆ کردبوو.

دۆکتۆر قاسملۆ بەدوایی مافی کەسایەتی خۆیدا بووە نەک بوو مافی گەلی کورد 
دۆکتۆر قاسملۆ کەسایەتیکی نەزم و دەرۆنن زەعیف بووە و خاوەن کەسایەتیکی بە هیز نەبووە و کەسایەتیکی تەسلیم پەزیر بووە کە هەر کات لە لایەن ئەندامانی حیزبکیەوە روبەرویی رەخنەبووتەوە تیکچووە و هەولی داوە کە دەمکووتیان بکات کە چی تر قسە نەکەن.
دۆکتۆر قاسملۆ کەسایەتیکی سەرکیش خۆپەسند و خۆزەلزان حیسابی بوو نە حیزبکی و نە گەلی کورد نەدەکرد چوونکە پیش دانیشتنی لە گەل رژیمی ئیراندا وا بووی دەچین کە ئەو کابرا حیسابی بوو گەلی کورد نەکردوە و کەسایەتیکی میلهور سەرکیش و دیکتاتۆر بووە دواجار دۆکتۆر قاسملۆ تەنیا لە ریگای هاوەریانی کونی حیزبی تودە کە دواجار بوون بە ئەندامی وەزارەتی ئیتلاعات گویی دەگرت بوویە خۆدسەرانە رویشت لە گەل رژیمی ئیراندا بە دەزیەوە دەستی بە دانووستان کرد بە بی ئەویی گەلی کورد لە مەرجەکانی ئەو دانووستانە ئاگادار بکاتەوە.. نەک گەلی کوردی لە ئەو دانووستانانە ئاگادار نەکردەوە بەلکو هیشتا حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئیران دوایی تی پەر بوونی ٣٠ سال مەرجەکانی دانووستانەکانیان بەلاونەکردوتەوە..و لە سالی ١٩٨٦ بەریز مەرحوم دۆکتۆر قاسملۆ وەتی هیچ هیزیک و یان هیچ حیزبیک بە بی ئیزنی ئیمە بووی نییە لە کوردستانی ئیراندا دەست بە خەباتی سیاسی و یان خەباتی چەکداری بکات و شەری کومەلە و دیمۆکرات راستەوخۆ بە فەرمانی بەریز مەرحوم دۆکتۆر قسملۆ درۆست کرا کە بەریزیان وایزانی کە کومەلەیش وەک رەنجبەران و یان وەک چەریکەکان وەان تەعدادیان زۆر کەمو و چەکیان دەکەن بەلام کاتیک هیرەش بوو سەر کومەلە دەستی پی کرد ئەوا بە فەرمانی ئەو بەریزە نیزیکی ٢٠٠٠ گەنجی خوینگەرمی کورد بە کوشت دران. کە بەداخەوە ئیستاش هاوەریان بە بی ئەویی هەلەکانی ئەو بەریزە ەلسنگینن خەریکەن لە ژیر ناوەی بەریزیان دەست بە چەواشەکاری کاری دەکەن.... ،بە پی پرینسیپی نیودەولەتیدا کاتیک کەسیک وەک نوینەری گەلیک بیهەویت لە گەل وەلاتیکدا وەتوویژ بکات دەبیت لە پیشدا مەرجەکانی دانیشتنەکە بوو رای گەشتی رابەگەینیت کە ئیمە بە پی ئەم مەرجانە بوو چارەسەر کردنی کیشەی نەتەوەکەمان لە گەل فەلان وەلات وەتوویژ دەکەین ، بەلام بەریز دۆکتۆر قاسملۆ نە بوو رای گەشتی رایگەیاند و نە مەرجەکانی دانیشتنەکی بوو گەلی ٢٠ میلیۆنی کوردی رۆژهەلاتی کوردستان باس کرد کە لە ئیرەدا بە پی پرینسیپی نیودەولەتی و مافەکانی مرۆڤ و بە پی پرینسیپەکانی دیمۆکراسی و مافی گەلی کورد بەریز دۆکتۆر قاسملۆ بە خەلکی کوردستانی رۆژهەلات خەیانەتی کردوە.
ئەگەر بیت و من وەک نوینەری خەلکانیک یان گەلیکی زولم لی کراو بمهەویت لە گەل وەلاتیکی داگیرکەردا وەتوویژ بکەم و ئەگەر من ئەو خەلکانە یان ئەو گەلە ئاگادار نەکەمەوە دەکەویتە خانەی خووپەسندی و بی ریزی و پیشیل کردنی مافی ئەو گەلە.
دواجار بەریز مەرحوم دۆکتۆر قاسملۆ بە بی ئاگاداری دەفتەری سیاسیی حیزبکی دەستی بە دانووستانەکان کرد لە گەل رژیمیکی دیکتاتۆری فاشیستی تیرۆریستی ئیسلامیدا کە حەتا بگرە ریز لە مافی لایەنگرانی خۆییشی ناگریت.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر