۱۳۹۸ آبان ۲۳, پنجشنبه

گراهەم لەناو کۆشکی سپیدا چی بەئەردۆگان گوت"


گراهەم لەناو کۆشکی سپیدا چی بەئەردۆگان گوت"
گۆران دوکانی
بەپێی ئەو زانیاریانەی لەڕاگەیاندنەکانی ئەمریکاوە باس لەسەفەرەکەی ئەردۆگان دەکەن، گراهەم لەکۆبونەوەکەی نێوان ئەردۆگان و ترەمپدا لەوێ ئامادە دەبێت، گراهەم بەجۆرێک لەسەر دۆزی کوردو ڕۆژاڤا ڕووبەڕوی ئەردۆگان دەبێتەوە کەشیرازەی کۆبونەوەکە تێک دەچێت و دۆناڵد ترەمپ دەکەوێتە نێوانیان!


ئەردۆگان وەک پیشەی هەمیشەی کەمرۆڤێکی کەلەڕەقەو لەزۆربەی گفتوگۆکاندا ئەتەکێتی قسەکردنی نیەو توڕە دبێت، لەو کۆبونەوەیەشدا بەتوڕەیی بەسکرتێرەکەی دەڵێت ئەو ڤیدیۆیەیان نیشان بدە کە تیرۆرستە کوردەکان چیان کردوە، گراهەمیش پێی دەڵێت کوردەکان تیرۆریست نین ئەوان شەڕی تیرۆر دەکەن!، ئەوان چەند ساڵە هاوپەیمانی ئێمەن، ئێمە باشیان دەناسین پێویست ناکات تۆ بەڤیدیۆیەک ئەوان بۆ ئێمە پێناسە بکەیت، تۆ ڤیدیۆیەکت لایە هەر ئەو کوردانەی ئێستا لەبەردەم کۆشکی سپین و خۆپیشاندان دەکەن دژی هاتنی تۆ بۆئەمریکا دەیان ڤیدیۆو ڕەسمی کردەی کوشتنی منداڵ و سڤیلی کورد لەلایەن ئێوەوە لەناو سمارت فۆنەکانیاندایە!
هەر لەو کۆبونەوەیەدا ئامادەبویەکیتر بەئاشکرا ئەوەی نەشادۆتەوەو ڕاستەوخۆ بەئەردۆگانی گوتوە دەبێت کارێک بکرێت کە تورکیا لەناتۆ دەربکرێت، چونکە بۆئێمە تەواو یەکلایبۆتەوە کەئێستا ئێوە هاوپەیمانی ڕووسیان.
بەپێی هەندێک زانیاریتر ئەردۆگان نەک هەرنەیتوانیەوە لەکۆبونەوەکەدا قەناعەت بەسەرۆک ترەمپ و بەرپرسانی دیکەی ئەمریکا بکات سەبارەت بەو ئەجندایەی کە لەهەگبەیدابوە، بەڵکو هێندەی داواکاری لەلایەن بەرپرسانی ئەمریکاوە لێکراوە کە لەئێستادا توشی شۆک بوە (وەک هەندێک لەمیدیاکان دەڵێن) هیچ دەرفەتێک نەماوە بۆ دوفاقیەتی سیاسەتی ئەردۆگان، ئێستا کاتی ئەوەیە کە ئەردۆگان دەبێت بەیەکجاری لەنێوان ئەمریکاو ڕووسیادا خۆی یەکلای بکاتەوە.
لەهەموشی گرنگتر کەئەردۆگانی ئیحراج کرد لەپرێس کۆنفرانسەکەدا پرسیاری ئەو پەیامنێرەبو کەپێی گوت سەرۆک ترەمپ لەنامەکەی پێشودا کەبۆی ناردویت تۆی بەگەمژە لەقەڵەم داوە، ئەردۆگان بەو پرسیارە تەواو تێکچو بەجۆرێک وەڵامەکەی سەدپلە پێچەوانەی پرسیارەکەبوو!
تێبینی:
یەکەم: سیناتۆر لیندسی گراهەم سەربە پارتی کۆماریەکانە، ئەو سیناتۆرەیە کەخاوەنی پرۆژەی سزادانی ئابووری تورکیایە کە لەکۆنگرێس بەزۆرینەی دەنگ پەسەندکراو ئێستا لەئەنجومەنی پیرانە، هاوکات سیناتۆر گراهەم دۆستی نزیکی کوردو هاوڕێی نزیکی دۆناڵد ترەمپە.
دووەم: وێنەکە کۆبونەوەکەی ئەردۆگانە لەگەڵ سەرۆک و بەرپرسانی ئەمریکا.
لینزی گرام بۆ ئەردۆغان.. وام لێمەکە بچم خۆپیشاندەرێکی کورد بێنم
ترامپ، داوای لە سیناتۆرە کۆماریەکان کردوە گرنگە بەشداری کوبونەوەکەی کۆشکی سپی بن لەگەڵ ئەردۆغان، لە کاتی پرسیارکردنی سیناتۆرەکان داوایان کردوە ئەردۆغان دەستبەرداری سیستەمی ئێس ٤٠٠ بێت. بەریەککەوتن لەگەڵ " لینزی گرام " دروست دەبێت. ئەردۆغان داوا لە یاریدەدەرەکەی دەکات ئایپادەکە بێنێت و کۆمەڵی ڤیدیۆی دوستکراو لەسەر ڕۆژئاوا نیشانی سیناتۆرەکان بدات کە چۆن خەڵک دەکوژن، لینزی لێی تورە دەبێت و دەڵێت، ئەوە پڕوپاگەندەیە، وام لێمەکە بچمە دەرەوە یەکێک لەخۆپێشاندەرە کوردەکان بێنم، تا پێمان بڵێ تۆ چیت بەرامبەر کورد کردوە.
ھەموو داواکاری ئەمریکا ئەوەبووە، کە تورکیا واز لە سیستەمی ئێس ٤٠٠ بێنێت، ئەردۆغان بڕیاری داوە گفتۆگۆ دەکەن و وەڵامی ئەمریکا دەدەنەوە، ھەردوو یاسای ئەرمەنیەکان و سزاکانی ئەنجومەنی پیران بۆ تورکیا لەسەر ئێس ٤٠٠ و وەعدەکانی ئەردۆغان ڕاگیراوە، ناتوانێت چیتر کات بکوژێت و یاری لە نێوان روسیاو ئەمریکادا بکات.
له‌ واڵی هێرش عه‌بدولره‌حمانه‌وه

وەزیری دەرەوەی تورکیا دەیەوێ هەڵوێستەیەک بەرامبەر شێوازی دانیشتنی لیندسی گراهام گەورە سیناتۆری ئەمەریکی نەیاری ئەردۆغان بکات ، کە بە شێوازێکی ناڕەسمی بەرامبەر ئەردۆغان دانیشتووە "وەک حساب بۆ نەکردن و سوکایەتییەک هەژماردەکرێ" ...
دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکە ئەم وێنەیە زۆر بەخێرایی سۆشیال میدیای ئەمەریکی تورکی داگیرکرد 

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر