۱۳۹۷ دی ۲, یکشنبه

عەمار گوڵی: بڕیاری کشانەوە هێزی ئەمریکا لەسوریادا ڕێکخستنەوەی پەیوەندیە لەگەڵ تورکیا و ڕوسیادا


عەمار گوڵی: بڕیاری کشانەوە هێزی ئەمریکا لەسوریادا ڕێکخستنەوەی پەیوەندیە لەگەڵ تورکیا و ڕوسیادا
هۆکار چیە ئەمریکا هێزی لە سوریا دەکێشێتەوە، ئایا ئەمە دووبارە رێکخستنەوەی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی فوراتە؟، ئەگەری هەیە ئەمریکا لەگەڵ ڕوسیا و تورکیا رێکەوتبێت ئەمریکا ناوچەکە چۆڵکات بەرامبەر بەوەی ڕێگا نەدرێت ئێران لەسوریادا باڵادەست بێت؟.
دوای ڕێکەوتنی ئەمریکا لەگەڵ تورکیا لەسەر کڕینی چەک بە بڕی زیاتر لە 3 ملیار دۆلار و بەدوایدا کشانەوەی ئەمریکا لەسوریادا، ئەمە دەردەخات ڕوانگەی سەرۆکی ئەمریکا تەنها بازرگانیە و سوود لەکیشەکان بۆ ئەو مەبەستە وەردەگرێت؟.
داهاتووی هێزی کورد لەڕۆژهەڵاتی فورات چی دەبێت ئەگەر هاتوو تورکیا هەڕەشەکانی جێبەجێکرد؟.
ئایا ئەگەر هەیە دوای کشانەوەی ئەمریکا هێزی وڵاتانی دیکە لەوانە عەرەبی جێگای هێزەکانی ئەمریکا بگرنەوە؟
بۆ شیکاری ئەم هەنگاوی کشانەوەی هێزی ئەمریکا لەسوریادا، وریا کاڵی لەبەشی کوردی دەنگی ئەمریکا گفتووگۆی لەگەڵ عەمار گوڵی کردوە، لەناوەندی نووچەو شرۆڤەی "ڕۆژ".
گوڵی دەڵێت "ئەوەی لە بڕیاری سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەدی دەکرێت، زیاتر پەیوەندی بە تورکیا و ڕوسیاوە هەیە و دو مەبەستیشی هەیە:
یەکەم - فشارەکانی ناوخۆی ئەمریکا لەسەر خۆی کەمکاتەوە.
دووهە – ئەو بەڵێنانە جێبەجێکات پێشتر داویەتی و پەیوەندیەکانی لەگەڵ ڕوسیاو تورکیا ڕێکخاتەوە، هەموو ئەمانەش لە بەرژەوەندی لایەنێکی سیاسیە لە ئەمریکادا.
زانیاری زیاتر لەدەقی ووتوێژەکەدایە

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر