۱۳۹۷ مرداد ۲۷, شنبه

ئه‌وروپا ده‌رگای ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران له‌ ئه‌ڵمانیاوه‌ بۆ یۆنان ده‌كرێته‌وه‌



ئه‌وروپا
ده‌رگای ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران له‌ ئه‌ڵمانیاوه‌ بۆ یۆنان ده‌كرێته‌وه‌
هەر یه‌ك له‌ وڵاتانی ئه‌ڵمانیا و یۆنان، رێككه‌وتنێیكیان بۆ ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران واژۆ كرد، كه‌ تایبه‌ته‌ به‌وانه‌ی ناوه‌كانییان له‌ یۆنان‌ تۆماركراوه‌ و دواتر چوونه‌ته‌ ئه‌ڵمانیا.
ئیلیانور پیته‌رمان، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌ڵمانیا له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، وێڕای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی واژۆكردنی رێككه‌وتنه‌كه‌، رایگه‌یاند، گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ ئیتاڵیاش گه‌یشتووه‌ته‌ ئاستێكی باش.
لای خۆیه‌وه‌ ئیتاڵیا، تا ئێستا باسی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه‌ ناكات، به‌ر له‌ هه‌ر رێككه‌وتنێكیش، داوایكردووه‌ چاودێرییه‌كی توندتری سنووره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا بكرێت.
پێشتر ئه‌نگێلا مێركل، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا به‌ڵێنی گرتنه‌به‌ری ئه‌و رێكارانه‌ی داوه‌ له‌ چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنه‌كانی ناو یه‌كێتی ئه‌وروپا، ئه‌وه‌ش بۆ باوه‌ڕپێهێنانی هۆرست سیهۆفه‌ر، وه‌زیری ناوخۆی له‌ كابینه‌كه‌یه‌تی، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌رداری پرۆژه‌كه‌ی بێت، كه‌ دوورخستنه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌یه‌ له‌ داتاكانی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ناویان تۆمار كراوه‌.
سەر چاوە مالمۆ کورد

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر