۱۳۹۴ خرداد ۶, چهارشنبه

سەرچاوەیەک لە ئەمریکیەکان بە “چاوی گەل”ی ڕاگەیاند کە دوو هەفتە بەرلە ئێستا وەفدێکی تورکیا لە هەولێر حیزبی دیموکراتی بینیوەو


سەرچاوەیەک لە ئەمریکیەکان بە “چاوی گەل”ی ڕاگەیاند کە دوو هەفتە بەرلە ئێستا وەفدێکی تورکیا لە هەولێر حیزبی دیموکراتی بینیوەو لەو کۆبونەوەیەدا نوێنەری پارتیش ئامادەییان هەبوە،هەر ئەو سەرچاوەیە ئەوەی تەئکید کرد کە خودی پارتی کرێکاران باش ئاگاداری وردەکاری ئەو دانیشتنەیەو ئەو سەرچاوەیە ئەوەیشی وت کە ماوەیەک بەرلە ئێستا حیزبی دیموکرات باڵی خالیدی عەزیزی هێزیان ناردۆتە ئەو ناوچەیەو پارتی کرێکاران ئاگاداریان کردون کە لەوێ نەمێنن،بەڵام ئەوان ڕیکەوتوون و ڕازی بوون وهیچ کێشەیەکیان دروست نەکردوە،بەڵام حیزبی دیموکرات باڵی مستەفای هیجری لەسەر داوای پارتی و تورکیا چونەتە ئەو ناوچەیەو کۆمەڵێ هەدەفیان هەیە کە لە ڕێگای ئەم حیزبەوە بەدەستی بهێنن،وەک لێدان لە کوردانی باکور لەم هەلبژاردنانەداو لێدان لە هەماهەنگی و پشتیوانی یەکگرتوانەی خەلکی کوردوستان لە کوردانی باکورو کۆمەڵی قازانجی تری پارتی و تورکیا.
ئەو سەرچاوەیە ڕەخنەی پەکەکەی کردو وتی هەنگاوەکانیان خراپ بوەو دەبوو بیان زانیایە وەها هەنگاوێک نەنێن و نەگاتە ئاستی کوشتن،چونکە هەر شەڕێک قازانجەکانی بۆ پارتی و تورکیایەو ئەوان سەرکەوتوو دەبن لە بەدەستهێنانی مەرامەکانیاندا و ئەمە لە کاتێکدا پەکەکە خۆی باش ئاگاداری کۆبونەوەکەی وەفدی تورکیاو حیزبی دیموکراتە

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر