۱۳۹۷ دی ۲۰, پنجشنبه

جەواد زەریف سێشەممە دەگاتە هەولێر


جەواد زەریف سێشەممە دەگاتە هەولێر

پاش هاتنی مایک پەمپئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ بەغدا و دواتر هەرێمی کوردستان و دانیشتنی لەگەڵ هەر سێ بارزانییەکەی حکومەتی هەرێم، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ڕۆژی سێشەممە دەگاتە بەغدا و دواتر بەهاوڕایی باڵیۆزی ئێران لە بەغدا و شاندێکی باڵای بازرگانی وڵاتەکەی دێتە هەولێر و لەگەڵ مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی و ئەگەری هەیە لەگەڵ مەسرور بارزانی کۆ ببێتەوە.
بە پێی زانیارییە دەستکەوتووەکانی تۆڕی میدیایی ئاڤاتودەی، زەریف هەر هەمقن ڕۆژی سێشەممە دەچێتە سلێمانی و لە هۆتێل گران میلینیۆم (شاری جوان) و کۆوونەوەیەک لەگەڵ بازرگانە ئێرانییەکان دەکات و کۆبوونەوەیەکی نهێنیشی دەبێت لەگەڵ دوو بەرپرسی یەکێتی هەرچەندە فەرمی نین و تەنها لە هەولێر کۆبوونەوە فەرمییەکانی ئەنجام دەدات.
پاش کۆبوونەوەکەی لە فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە دەچێتەوە وڵاتەکەی.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر