۱۳۹۷ بهمن ۲, سه‌شنبه

لە هێرشى ئیسرائیل بۆ سەر سوریە ١٢ ئەندامى سوپاى پاسداران کوژران


 لە هێرشى ئیسرائیل بۆ سەر سوریە ١٢ ئەندامى سوپاى پاسداران کوژران




▪️ دیدەبانى مافى مرۆڤ لە سوریە کە بنکە سەرەکییەکەى لە لەندەنە، سەبارەت بە هێرشەکەى شەوى شەممە و یەکشەممەى ئیسرائیل بۆ سەر بارەگا و ئەنبارەکانى سوپاى قودسى کۆمارى ئیسلامى و حیزبوڵاى لوبنان، بڵاوى کردەوە کە ١٢ ئەندامى سوپاى پاسداران لە هێرشى ئیسرائیل بۆ سەر سوریە کوژران.

▪️ ڕامى عەبدولڕەحمان سەرۆکى دیدەبانى مافى مرۆڤ لە سوریە گوتوویەتى کە ژمارەى کوژراوانى هێرشەکانى ئەو دوو شەوەى ئیسرائیل لە سوریە بریتین لە ١٥ هاووڵاتى بیانى (غەیرە سورى) و ٦ سەربازى سوری و ١٢ ئەندامى سوپاى پاسداران و بە قسەى ڕامى "تا ئێستا ژمارەى کوژراوەکان ٢١ کەسە".

▪️ سوپاى ئیسرائیل دوو شەممە ڕایگەیاند کە بنکەکانى سوپاى قودسی سوپاى پاسدارانیان لە سوریە بۆمباران کردووە و لە لایەنکى تریشەوە سوریا مووشەکێکى زەمین بە زەمینی بە بەرزاییەکانى جۆلانەوە ناوە.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر