۱۳۹۷ بهمن ۲, سه‌شنبه

بۆچى ئێران لە لوتکەى باڵاى جیهانیی وارشۆ تۆقیوە؟


بۆچى ئێران لە لوتکەى باڵاى جیهانیی وارشۆ تۆقیوە؟


▪️ دیپلۆماتێکى پێشووى کۆمارى ئیسلامی ئێران لە نووسینگەى ئەورووپاى نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە "لوتکەى وارشۆ جێی گاڵتەکردن نییە"، هاوکات هۆشداریشى لە هاوینێکى زۆر گەرم بۆ وڵاتەکەى داوە"، کە هەماهەنگە لەگەڵ هەوڵەکانى ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ کۆکردنەوەى زۆربەى وڵاتانى جیهان بۆ بەرەنگاربوونەوەى ڕژێمى ئێران.

▪️ ئەمەش لە کاتێکدایە بڕیارە لە ڕۆژانى ١٣ و ١٤ مانگی شوبات (ڕێبەندان)ى داهاتوو لە پایتەختى وارشۆ، لوتکەیەکى باڵاى جیهانى بۆ تاوتوێکردنى "تیرۆری ئێران"، لە جیهان بەرێوە بچێت. 

▪️ عەلى خورامی، لە میانەى لێدوانەکدا کە میدیاکانى تاران وایان لێکداوەتەوە وەڵامێکە بۆ لێدوانەکانى مەحمەد جەواد زەریف کە گاڵتەى بەو لوتکەیە دەکرد و بە (سێرک) وەسفی کرد. گووتیشى "ئەو لووتکەیە گاڵتە نییە و لە چوارچێوەى هاوێنێکى زۆر گەرم دێت، کە زۆربەى هەڵۆکانى واشنتۆن باسیان لێوە کردووە"

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر