۱۳۹۸ خرداد ۲۱, سه‌شنبه

گەنجێک بە ناوی ئیسماعیل بۆکانی لە شاری مھاباد ئێوارەی ئەمرۆ لە کتێبخانەکەی خۆیدا تەقەی لێکراو کوژرا.


گەنجێک بە ناوی ئیسماعیل بۆکانی لە شاری مھاباد ئێوارەی ئەمرۆ لە کتێبخانەکەی خۆیدا تەقەی لێکراو کوژرا.ئەو گەنجە کوڕی خاتوو ڕووناک ئاغاییە کە کاتی سەرکەوتنی رێفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان بە تاوانی هەڵگرتنی ئاڵای کوردستان لەلایەن ھێزە ئەمنیەکانی ئێران دەستبەسەر کرابوو دیارە کاک سمائیل بوکانی چەند جاریک زیندانی کراوە بە کەفالەت ئازاد کراوە دیارە هیزە ئەمنیەکانی رژیمی داگیرکەری ئاخوندی دژی روشنبیرین بوویە کاک سمائیلێان کوشتووە
دەزگای ئیتلاعاتی سوۆپای تیرۆریستی پاسدارانی رژیمی ئیران و ئیتلاعاتی رژیمی ئاخوندی قاتەلی کاک سمائیل بوکانین ،، ئیسمائیل بۆکانی ناسڕاو بە سمکۆ خاوەنی پەرتوکخانەی پەژوھێش لە لایەن کەسێک بە ناوی س ش کەوتە بەر دەسرێژی گولە و گیانی لە دەست دا...کێن ئەوانەی وا لەناو خۆی کوردستان تێرۆری ڕوناک بیران ئەکەن؟
ئایا پێتان وانیە هەر بەرێگیراوانن کە لەلایەن دەسەڵاتدارانی دیکتاتۆرەوە بە پارتی بارزانیشەوە ،کەسانی چالاکوان و لایەنگرانی پەژاک چاودێری دەکەن وە ڕاپۆرتی لێئەدەن ،؟ و تەنانەت تێروۆریشیان دەکەن؟ وە بۆ سوک کردنیشیان تۆهمەتی بێئێخلاقیان لێ ئەدەن؟
هەتا بەکرێگیراو لە کوردستان مابێت گیانی هیچ

هاووڵاتیەکی ئازادی خواز پارێزراو نابێت.💔
نمونەی ئەم جەوانە هەر بەکرێگیراوان تێرۆریان کردوە ، تۆهمەتی ناشایستی بۆ هەڵئەبەستن.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر