۱۳۹۷ بهمن ۱۷, چهارشنبه

هەواڵێکى ناخۆش بۆ ڕژێمى ئێران


هەواڵێکى ناخۆش بۆ ڕژێمى ئێران

▪️ برایان هۆک: چاوەڕوانى دووبارە لێخۆشبوونى ئەمریکا لە گەمارۆکان نەبن.

▪️ برایان هۆک ـى سەرۆکى گرووپى ڕووبەڕووبوونەوەى ڕژێمى ئێران لە وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا، لە سەفەرەکەى بۆ ژاپۆن گوتى:
▫️ مووشتەرییەکانى نەوتى ئێران نابێت چاوەڕوانى لێخۆشبوونیان لە گەمارۆکانى ئەمریکا هەبێت.
▫️ گەمارۆکانى نۆڤەمبەر (گەڵاڕێزان) بۆ بەرگرتن لە بەرزبوونەوەى بەهاى نەوت دانرابوون.
▫️ وا پێدەچێت پانتایی نەوت بە پێى پێویست بۆ دابینکردنى خواستەکان لە ساڵى ئایندە ئامادە بێت.
▫️ ئێمە دەمانەوێت داهاتى نەوتى ئێران هەرچى زووە بگەیێنینە سفر.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر