۱۳۹۹ اردیبهشت ۲, سه‌شنبه

ڕۆژنامەوانان بۆ هێندە ساویلکەو نابوێرن ؟


ڕۆژنامەوانان بۆ هێندە ساویلکەو نابوێرن ؟
خۆدزینەوە لە دەستێوەردانی کەمپی مەخمورو ئاڵۆزیەکان جێگەی گومانەو نەدەبوو ڕۆژنامەوانان وەڵامی پرسیارەکانیان بەو
جۆرە قبوڵکردایە" ئایە تاوانبارکردنی پەکەکە بۆ؟ ئازادکردنی سوپای تورک لە باشور لەپای چیە"

سەرۆکی هەرێم و بنەماڵەی بارزانی" باش بزانن کە پارتی کرێکارانی کوردستان" خەبات دەکات لە پێناو سەروەری تەواوی گەلی کورد لە هەرشوێنێکی کوردستان بونیان هەبێت و داکۆکی بکەن لە هاوڵاتی کوردو نیشتمانن خاکی خۆیانەو بە کوردستانی دەزانن و تێدەکۆشن لە پێناو سەروەری گەلەکەمان. ئەوە ئێوەن بازرگانی بە گەریلاو پێشمەرگەو خاکمانەوە دەکەن و بونەتە بەربەست لە بەدەسهێنانی سەروەری بۆ هاوڵاتیانی باشور.
لای سەرۆکی هەرێم و بنەماڵەی بارزانی وایە پەکەکە سەروەری بۆ گەلی کورد بەدەسناهێنێت و مەبەستیەتی بڵێ ئەوە تورکیایە دەتوانێ سەروەری بەدەستبێنێت بۆ باشور. ئایە ڕۆژنامەوانان بۆچی پرسیاری تەواوناکەن و داوای وەڵامی پڕ ناکەن ؟ یان لە ژێر فشاردان ؟
فەرەیدون کونجرینی
تێبینی" گومان دەکەم ڕۆژنامەوانان بەنرخێکی زۆر دەچنە ئەو جێیەو کڕدرابن چونە کوردی باشور لە پێناو 100 دۆلاردا خۆی دەدزێتەوە لە ڕاستیەکان ، لە ماوەی ئەو هەموو گرژی ئاڵۆزیانەی کەمپی مەخمورو بۆردومانی باشوری کوردستان لەلایەن ترکیاوە و بابەتی هێزبردن بۆ وەرتێ جێی گومانە " بۆیە دەڵێم خۆدزینەوە لە دەستێوەردانی کەمپی مەخمورو ئاڵۆزیەکان جێگەی گومانەو نەدەبوو ڕۆژنامەوانان وەڵامی پرسیارەکانیان بەو جۆرە قبوڵکردایە"

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر