۱۴۰۰ شهریور ۲۰, شنبه

بریندار بوونی سێ کۆڵبەر لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو دا لە سنووری بانە

 


بریندار بوونی سێ کۆڵبەر لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو دا لە سنووری بانە

💢بە پێی هەواڵێک کە بە #کۆڵبەرنیوز گەیشتوە ڕۆژی سێ شەممە ۲٦ی گەلاوێژ ی ۱٤۰۰ هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی #ئێران لە سنووری #هەنگەژاڵی #بانە تەقەیان لە دەستەیەک #کۆڵبەر کردوە لە ئاکام دا دوو کۆڵبەری خەڵکی ئاوایی #زەروای_سەروو بە ناوەکانی #خەلیل_خالیدی و #فەرەریدون_مەحەمەدزادە
بە خەستی بریندار بوون.
هەروها رۆژی دووشەمە ۲٥ی گەلاوێژ هێزە چەکدارەکانی کۆمار ئیسلامی لە هەمان سنوور تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردوە لە ئاکامی ئەم دەست درێژیە دا کۆڵبەرێک بە ناوی #عوبەید_ئەحمەدی بریندار بوە.

🔺جێگای ئاماژەیە کۆڵبەرە بریندارەکان بۆ چارەسەری پزشکی ڕەوانە نەۆشخانەی شاری بانە کراون.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر