بنیامین نەتانیاهۆ: ئێران لە هیچ شوێنێک لە ئەمان نابێت!
▪️بنیامین نەتانیاهۆ سەرکۆماری ئیسرائیل پشتبەستن بە تەقاندنەوەی کۆگاکانی چەکوتەقەمەنیی حەشدی شەعبی و سوپای قودس لە عێراق گووتی: «پێشتر گوتوومە ئێران لە هیچ شوێنێک لە ئەمان نابێ، من لەم هەڵوێستەدا زۆر جدیمە.»
▫️لە میدیاکانی ئیسراییل بڵاو بووەتەوە کە نەتانیاهۆ دەڵێ «وڵاتێک کە باس لە ڕووخاندنی ئێمە دەکات، لە رووخاندنی دریغی ناکەین.»
▫️بنیامین نەتانیاهۆ کە وەزیری بەرگری ئیسرائیلیشە لە وەڵامی پرسیارێکی پەیامنێری وارنت کە پرسیویەتی ئایا جموجۆڵی سەربازیی ئیسراییل دژی ئێران، عێراقیش دەگرێتەوە یا خود نا؟ گووتی:«هێرشەکانمان لە ناوچەیەکی جوگرافی یان کیشوەرێک بەرتەسک نابێتەوە.»
▫️مانگێک لەمەو پێش دوو جار هێرش کرایە سەر هێزە ملشیاکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی، لە ناوچەی ئامرلیی پارێزگای سەلاحەدین
و پاشانیش هێزەکانی «ئەبو محەممەد مەحداوی» لە شاری دیالەی عێڕاق ئامانجی بووردومانەکانی ئیسراییل بوون.
▫️هەفتەیەک لەمەو پێشیش هێزەکانی حەشدی شەعبی «ئەڵسەقر»لە باشووری بەغداد تووشی ئاگرکەوتنەوەیەکی گۆماناوی بوون
▫️چوارەمین هێرشیش لەکۆتایی هەفتەی پێشوو نزیکی مووسڵی عێراق رووی دا کە میدیاکان نەیانگواستووەتەوە.
▫️ئەمانە بێجگە هێرشی ڕاستەوخۆ لەسەر سوپای قودس لە سووریایە
▫️کاردانەوەی ئێرانیش تا ئێستا لە بەرامبەر ئەم هێرشانە بێدەنگی ونەدرکاندنی تەنانەت وشەیەکیش بووە.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر