ئیمانوێل ماکرۆنی سەرکۆماری فەڕەنسا ٢٤ی نیسانی وەک ڕۆژی "یادکردنەوەی جینۆسایدی ئەرمەنییەکان لە لایەن تورکیا"وە ڕاگەیاند. بۆیە ئیبراهیم کاڵن گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بەم شێوەیە وەڵامى دایەوە:
▫️ بەتوندی ئیدانەی روونکردنەوەکەی سەرکۆماری فەڕەنسا لەمەڕ ئەم پرسە دەکەین.
▫️بانگه‌شه‌ى كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نی درۆیه‌كی سیاسییه كه بنه‌مای یاسایی نییه و پێشێلكارییه به‌رامبه‌ر راستییه‌كان.
▫️ به‌لای توركیاوه ئەم پرسە هیچ ره‌وایه‌تییه‌كی نییه.
▫️ هه‌رگیز ڕێگه به‌وانه نادەین کە به بەلاڕێدابردنی رابردوو، هەوڵى بڵاوکردنەوەى ڕق و كینە و دوژمنایه‌تی دەدەن.
▫️ كه‌س ناتوانێ توركیا به تاوانێك تۆمه‌تبار بكا كه ئه‌نجامی نه‌داوه.
▫️ کەس ناتوانێ مێژوومان له‌كه‌دار بكات.
▫️ ماكرۆن بۆ له‌بیربردنه‌وه‌ی كێشه نێوخۆییەکانى، رووداوه مێژووییه‌كان دەکاتە بابه‌تی سیاسی.
▫️ به‌كارهێنانی ئازاره‌كان وه‌ك كه‌ره‌سته‌یه‌كی سیاسی، تاوانی سیاسی و ئه‌خلاقییه.
▪️ ئه‌ردۆغان ساڵی 2005 و بۆ کپکردنى ڕەخنەکان، بانگەوازیی دامه‌زراندنی كۆمیسیۆنێكی هاوبه‌شی بۆ روونكردنه‌وه‌ی راستییه مێژووییه‌كان دا.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر