۱۳۹۷ بهمن ۲, سه‌شنبه

یاد و سالوگەری کۆماری کوردستان بەرز و پێرۆز بیت



یاد و سالوگەری کۆماری کوردستان بەرز و پێرۆز بیت
پێشەوای من

پێشەوای من نامڕێ بۆ جێژنی کوردان دێتەوە
ڕۆژی جێژنی شاهەڵۆکان ڕوو بە ئاسمان دێتەوە
پێشەوام سێدارەکەی پێی دا کرا ئاگر دەدا
بۆ سووتانی دار و کۆشکی پەستی نادان دێتەوە
چوار چرا هەر چاوەڕوانە ڕەنگە ئەو باش تێ بگا
هەر لە ئاسۆی خاکی کوردان خۆری تابان دێتەوە
بۆنی قازی هەر دەدەن کووچە و شەقامی شارەکەم
پێم دەڵێن ڕۆژێ لە ناکاو قازی لێزان دێتەوە
ڕەنگی سووری جوانی ئاڵام پێم دەڵێ خوێنی ڕژاو
ڕۆژێ بۆ تۆڵە لە حوکمی دار و خنکان دێتەوە
ڕوونە وەک ڕەنگی سپی ئاڵای وڵاتی بەش خوراو
ڕێبەرم بۆ کۆڕی ئاشتی خزم و دۆستان دێتەوە
ڕەنگی سەوزی جوانی ئاڵام پڕ بە دڵ هاوار دەکا
شا گوڵی ئەو باغە ڕۆژێ بۆ گوڵستان دێتەوە
ئەو هەتاوەی گەر نەیاران کوێر و نابینا دەکا
پێم دەڵێ خۆری گەلی کورد ڕوون و تابان دێتەوە
سەر نەوی ناکەم لە حاندی دوژمنانی زێدەکەم

چونکە قازی ڕۆژی جێژنی دووی ڕێبەندان دێتەوە  

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر