کورد مێژوەکانی دووبارە دەکاتەوە یان ئەم جارە مێژو دەنوسێتەوە ؟
نوسینی زانا شەرڤان
هەموومان دەزانین لەسەرەتای دروست بوونی دەوڵەتی عوسمانی و سەفەوی هەر شۆرشێکی کورد کردبێتی ئەوە لەلایەن ئەم دوو دەوڵەتە سەرکوت کراوە دواین شورشیش کۆماری مەهابادبوو کە لە لایەن دەوڵەتی ئێران و روسیا شکستی پێ هێنرا ئەم شۆرشانەی شکستیان پێ هێنراون زۆربەی ئەم شۆرشانەبوونە کە دەسەڵاتی عوسمانی و سەفەویان رەت کردۆتەوە
شۆرشی باشوریش هەتا ئێستا سەرکەوتنی تەواوی بەدەست نەهێناوە راستە بەرێوەبەردنی هەرێمەکە لەژێر کۆنترۆی کوردە بەڵام چۆنیەتی حوکمکردنی دەبێت بە خواستی عوسمانی و سەفەویکان بێت هەرکاتێک هەرێمی باشور بیەوێت کارێک بەکات دەبێ دڵی عوسمانیکان و سەفەویکان رازی بەکات ئەگەر کارێکیش بەکات ئەم دوو دەوڵەتە پێی رازی نەبن ئەوە سەرکوتی دەکەن وەک ریفراندۆمەکەی پێشو هەموو دوژمنان یەکیان گەرت بۆ شکستی ئەم ریفراندۆمە تەنانەت ریفراندۆم کەرانیش سرکران
هەروەها بەزاندنی سنوری هەرێمی کوردستان بێ ئەوەی هیچ حیسابێک بۆ حوکمرانانی کوردستان بەکەن چە لەروی ئاسمانیەو چە لەروی ئەرزیەوە
جەگەلەوەی کێشەکانی ناوخۆی لە کێشەکانی دەرەکیەکان زیاترن لەم هەرێمە
ئەمەش مانای ئەوەیە هێشتا شۆرشی باشور سەرکەوتنی بەدەست نەهێناوە
لێرەدا پرسیارەکە ئەوەیە ئایە کوردانی رۆژئاوا مێژو دووبارە دەکەنەوە ؟یان هەرێمێک دروست دەکات لەژێر چاودێری دوڵەتی ئێران و تورکیا بێت هەروەکو هەرێمی باشور کە لەسالی۱۹۹۱دامەزرا؟
یان ئەوەتا مێژو دەنوسنەوە جیاواز لە هەموو مێژوەکانی پێشو ؟
ئەوکاتەی تورکیا هێرشی سەربازی کردە سەر عەفرین و هەرچەندە هێزەکە نابەرامبەر بوو بەڵام شەرڤانان توانیان ٥۹ رۆژ بەرگری لەم خاکە پیرۆزە بەکەن لێرەدا ئەوەمان بۆ رون دەبێتەوە کە کوردانی رۆژئاوا هەرگیز تورکیاو ئێرانیان قبول نیە وەک باشوری کوردستان
هەروەها لە وەتارەکانی سەرکردەکانی ڕۆژئاوا ئەوەمان بۆ رون دەبێتە کە گەلی کورد لە رۆژئاوای کوردستان پشتی بەخۆیان بەستووە نەک بە دەوڵەتانی دەرەکی لە هەمان کاتدا هاوپەیمانان دەورێکی کاری گەریان هەبووە لە سەرکەوتنی شۆرشی رۆژئاوادا
لەم وتارانەی سەرکردەکانی رۆژ ئاوادا وتارێکی رێبەر ئاپۆم بیر دەکەوێتەو کە دەڵێت
(گەر بەدەستی خۆت خاوەن داری لە مافەکانی خۆت نەکەی
گەر بە جەنگاوەری خۆت شەر نەکەی لە بەرامبەر دوژمن
مومکین نیە جیهان تۆ بناسێت
بە جەنگاوەرکان دەتناسێت و ئێستا گەلی کورد لە جیهاندا دەنگی داوەتەوە
دوژمن بە هەموو شێوەیەک هەوڵیدا جیهان ئێمە نەناسێت بەڵام ئێستا جیهان دەمان ناسێت
هەموو جیهان لەگەڵمان دابێ ئەگەر بەدەستی خۆمان شەر نەکەین ئەوە دەکەوین بەڵام
ئەگەر هەموو جیهان لە دژمان بن ئەگەر بەدەستی خۆمان شەر بەکەین سەردەکەوین بۆیە نابێ بڵێن کێ هاوکارمانە دەبێت خۆمان هاوکاری خۆمان بین)رێبەر ئاپۆ
کوردانی رۆژئاوا ئەمەیەن سەلماندوە لەشەری داعشدا کە هەم لە سوریا شەری داعشی دەکرد هەم لە عێرق هەروەها لە شەری عەفرین لە دژی دەولەتی تورکیا کردیان کە لەماوەی ئەم شەرەدا هەموو جیهان پشتیان لە شەرڤانان کرد بەڵام ئەوان هێزی خۆیان نیشانی هەموو جیهان دا کە خۆیان دەتوانن بەرگری بکەن لە خاک و نیشتیمانیەن
هیوام سەرکەوتنە بۆ شەرڤانان و کوردانی رۆژئاوا
یان سەرکەوتن یان سەرکەوتن
نوسینی زانا . ک.ح
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر