شەڕی نهێنی نیمچە ئاشکرای ئێران و ئیسرائیل دەگاتە ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆ
یسرائیل كاتس، وه‌زیری هه‌واڵگریی ئیسرائیل رایگه‌یاند: "له‌گه‌ڵ ئێران گه‌یشتووینه‌ته قۆناغی رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئاشكرا و كراوه‌و رێگه ناده‌ین خۆیان له سووریا بسه‌پێنن".
وه‌زیری هه‌واڵگریی ئیسرائیل گوتوویه‌تی: "ئیسرائیل ئاماده‌یه ئه‌گه‌ر پێویست بكات ئاگری ئه‌و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه به‌تینتر بكات و ته‌لئه‌ڤیڤ هه‌موو هه‌واڵه‌كانی ده‌خاته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له بڵاوبوونه‌وه‌و هه‌ژموونی ئێران بگرێت له سووریا".
كاتس به رادیۆی سوپای ئیسرائیلی گوتووه: "سیاسه‌تمان گۆراوه‌و ئێستا رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كه له‌گه‌ڵ ئێران ئاشكرا و كراوه‌یه، ئه‌گه‌ر پێویست به‌وه بكات ئه‌و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه توندتر بكه‌ین، ده‌یكه‌ین".
وه‌زیری هه‌واڵگریی ئیسرائیل ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه "هێرشه‌كانی سوپای ئیسرائیل بۆ سه‌ر پێگه‌كانی ئێران له سووریا، په‌یامێكی روونه بۆ قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانداری فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران".
هه‌روه‌ها ته‌ئكیدی كردووه‌ته‌وه "هاوینه‌هه‌وارێكی خلیسكانێی سه‌ر به‌فر له به‌رزاییه‌كانی جۆلان مووشه‌كی ئاراسته‌كراوه، به‌ڵام به‌هۆی "گومبه‌تی ئاسنین"ـی ئیسرائیل رێگه‌ی لێگیراوه. بۆیه هه‌ر كه‌سێك هێرش بكاته سه‌رمان ده‌بێت باجی قورسی ئه‌و كاره‌ی بدات".
هاوكات عه‌زیز نه‌سیرزاده، فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانی سوپای ئێران گوتوویه‌تی: "به په‌له‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئیسرائیل له‌سه‌ر
نه‌خشه بسڕینه‌وه".
➖➖➖
جنگ نیابتی و نهانی ایران و اسرائیل بەمرز درگیریهای مستقیم رسیدە است
وزیر اطلاعات اسرائیل: تل آویو به سیاست خط قرمز خود در مقابله ایران پایبند است