۱۳۹۷ آبان ۱۸, جمعه

دەهەمین ساڵیادی لەسێدارەدانی‌ شەهید ئیحسان فەتحیان




دەهەمین ساڵیادی لەسێدارەدانی‌ شەهید ئیحسان فەتحیان
دوایین تیشکی هەتاوی ئێواران ئاماژە بەو رێگایە دەکات کە دەمەوێت بینووسم. خشەخشی گەڵاکان لە ژێر هەنگاوەکانمدا دەڵێن،

لێگەڕێ با بکەوێتە خوارەوە، ئەوە ئەو کاتەیە کە رێگای ئازادی دەدۆزمەوە. قەت لە مردن نەترساوم، تەنانەت ئێستاش کە لە نزیکمەوەیەو زۆر بە گەرمی هەستی پێ دەکەم، بۆنی دەکەم و دەیناسمەوە، چونکە ئاشنای دێرینی منە.



لە شاری کرماشان ژیانم دەسپێکرد، ئەو شوێنەی کە بە گەورەیی لەسەر زمانی هاونیشتمانەکانمە، ئەو شوێنەی کە لانکەی شارستانیەتە، لەوێدا هەستم بە ستەم لە بەرانبەر منی تاکو کۆمەڵگای مرۆڤایەتیدا کرد. بۆ بەرپەرچدانەوە بەو ستەمانە هەزاران ڕێچکە بە بیرمدا هات، بەڵام ئەوندە ڕەوشەکەیان ئاستەنگ کردبوو بۆ دۆزینەوەی شۆناسی خۆم کە لێی بێبەری کرابووم، منی بۆ دەرەوەی سنوورە دەستکردەکان راکێشاو بووم بە پێشمەرگەی کۆمەڵە.

ئیحسان فەتاحیان (١٩٨١-٢٠٠٩) شۆڕشگێڕێکی کورد بوو کە بە تۆمەتی شەڕ لەگەڵ حکومەتی ئیسلامی لە ڕێگەی پێشمەرگایەتی لە حیزبی کۆمەڵە دا بە دەستی کاربەدستانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەندیخانەی سنە لە سێدارە درا.

ئیحسان فەتاحییان کوڕی عیزەتوڵڵا لەدایکبووی ساڵی ١٩٨١ لە شاری کرماشان، ساڵی ٢٠٠٨ لە شاری کامیاران دەستبەسەرکرا و بە تۆمەتی شەڕ لەگەڵ خودا (موحاریبە) لەرێگای تێکدانی ئاسایشی میللی ئێران لەلایەن(بابایی )سەرۆکی لقی ١ی دادگای شاری سنە بە ١٠ ساڵ زیندانی و دوورخستنەوە بۆ شاری رامھورموز مەحکووم کرا. پاش دەربڕینی‌ ناڕەزایەتیی‌ پاڕیزەری‌ ئیحسان فەتاحیان لەم حوکمە،‌ دادگای‌ پێداچوونەوە لە سەر داوای‌ دادستانی‌ گشتیی‌ کامیاران، بەپێی بەندی ٣ی ماددەی ٢٢ی یاسای سازدانی دادگای گشتی و ئینقلاب و بەندەکانی ١٨٦ و ١٩٠ و ١٩١ی یاسای سزای ئیسلامی، سزای زیندانییان بە لەسێدارەدان زۆرتر کرد و وەڵامی داواکاری پارێزی ناوبراویان رەتکردەوە.

ئیحسان فەتاحیان کاتژمێر ٦ی بەرەبەیانیی چوارشەممە ڕێکەوتی‌ ١١/١١/٢٠٠٩، لە حەوشەی زیندانی شاری سنە لە سێدارە درا.

بەرپرسانی‌ زیندانی‌ ناوەندی‌ شاری‌ سنە، ئەوکاتە بە بنەماڵەكەمان ڕاگەیاندبوو كە حوكمی‌ لەسێدارەدانی‌ "ئێحسان" بەرێوە چووە.

هەزاران سڵاو لەگیانی پاکی زیندانی سیاسی کورد شەهید ئیحسان فەتاحیان و سەرجەم شەهیدانی کوردستان ، هەزاران سڵاو لە بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان
بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی پێنجەمین ساڵوەگەڕی ئیعدام كردنی ئێحسان فەتاحیان لە كەشێكی ئەمنیدا



رێوەڕەسمی ساڵیادی ئیحسان فەتاحیان بە ئامادە بوونی بنەماڵەو چالاكانی سیاسی‌و مەدەنی كورد لە ژێر گوشاری هێزەكانی رژیمدا بەڕێوەچوو

ئاسۆی رۆژهەڵات: بە پێی هەواڵی كەمپەینی بەرگری لە مافی زیندانیانی سیاسی‌و مەدەنی، كاتژمێر 10ی سەر لە بەیانی دوێنێ سێشەممە 20ی خەزەڵوەر بە ئامادە بوونی ژمارەیەك لە بنەماڵە‌و چالاكانی سیاسی‌و مەدەنی، لە ژێر گوشاری هێزە ئەمنییەكانی كۆماری ئیسلامیدا پێنجەمین ساڵیادی ئیعدام كردنی ئێحسان فەتاحیان لە سەر گڵكۆی ئەو زیندانییە ئێعدام كراوە كوردە لە باغی فردوسی كرماشان بەڕێوە چوو.

یەكێك لە ئامادەبووانی ئەو رێوڕەسمە لەم بارەوە رایگەیاندوە: "بە داخەوە لە چەند ساڵی رابردودا هێزەكانی كۆماری ئیسلامی هیچ كات تەنانەت لە كاتی ئیعدام كردنی ئیسحانیشدا ئیجازەیان بە بنەماڵەكەی نەداوە كە رێوڕەسمێك بۆ ئەو زیندانییە سیاسیە ئیعدام كراوە بەڕێوە ببەن‌و ئەمڕۆش ژمارەیەك لە هاوڕێیان‌و چالاكانی سیاسی‌و مەدەنی‌و بنەماڵەی ئەو لاوە ئێعدام كراوە كوردە لە پێنجەمین ساڵیادی ئێحسان فەتاحیاندا لە سەر گڵكۆكەی ئەو زیندانییە سیاسیە كوردە ئیعدام كراوە لە باغی فردۆسی كرماشان كۆبووینەوەو رێزو یادمان لەو خۆشەویستە گرت".

ئێحسان فەتاحیان لە دایك بووی 12ی رەشەمی 1362ی هەتاوی لە شاری كرماشان، چالاكی سیاسی كورد، سەر لە بەیانی رۆژی چووارشەممە 20ی خەزەڵوەری 1388ی هەتاوی لە شاری سنە بە دەستی هێزەكانی كۆماری ئیسلامی ئیعدام كرا.

حوكمی ئیعدامی ئەو زیندانییە سیاسیە كوردە ئیعدام كراوە بە لە بەر چاوگرتنی داخوازی هەڵوەشاندنەوەی ئەو حوكمە لە لایەن دامەزراوەكانی نێونەتەوەیی مافی مرۆڤەوە لە كاتێكدا بەڕێوەچوو كە ئیجازەی چاوپێكەوتنی بنەماڵەی ئەو لاوە ئیعدام كراوە كوردە لە گەڵ ئێحسان نەدراوەو تەنانەت تەرمەكەیشی بە بنەماڵەكەی نەدرایەوە.
https://www.youtube.com/watch?v=eRw9ufVNHlU

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر