۱۳۹۷ مهر ۲۷, جمعه

ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانی تورکیا ڕەوانەی ئامێدیی دەکرێن


ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانی تورکیا ڕەوانەی ئامێدیی دەکرێن
سوپای تورکی داگیرکەر ئۆتۆمبێلی سەربازیی لە سەربازگەی سیرێ-شارۆچکەی شیلادزێ-وە ڕەوانەی بارەگا سەربازییەکانی ئامێدیی کرد.

بەگوێرەی سەرچاوەکانی ڕۆژنیوز لە شارەدێی شیلادزێ-ی سەر بە پارێزگای دهۆک، سوپای تورکی داگیرکەر ئەمڕۆ کاتژمێر ٧:٣٠ خولەک چەندین ئۆتۆمبێلی سەربازیی ڕەوانەی بارەگا سەربازییەکانی کردووە لە شارۆچکەی ئامێدیی.

هەر بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە، ئەو ئۆتۆمبێلانە لە بارەگای سەربازیی سیرێ-ی سەر بە شیلادزێ-وە ڕەوانەی ئامێدیی کراون.

سەبارەت بە هۆکاری گواستنەوەی ئەو ئۆتۆمبێلە سەربازییانە، زانیاریی بەدەست نەخراوە.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر