ژوری عەمەلیاتی هەواڵگری وڵاتان پلانێكی تۆكمەی درێژخایەنیان دژی كورد لە ٧ خاڵدا داڕشتووە كە ڕاستەوخۆ ئەردۆغان و خامنەیی سەرپەرشتی دەكەن.
ئەم كۆبوونەوانە بەچاودێری وردی سەرانی سیاسی عێراق و ئێران و توركیا كراونناوە
ئەو خاڵانەی کە لایەنی هەواڵگری لەسەری ڕێککەوتوون
لە كۆبوونەوەكاندا بریار دەدرێت كە یەكەم: ناوچە ئابورییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان عێراق كە بەناوچەی كێشە لەسەر دادەنرێن پڕن لە وزە بە كەركوكیشەوە لە ژێر دەستی كورد دەربهێنن بیخەنە ژێر دەستی حكومەتی عێراق ئەم پلانەش بە حەشدی شەعبی جێبەجێ دەكەن.
دووەم: لە رۆژئاوای كوردستان توركیا هێرش دەكاتە سەر عەفرین بەمەرجێك پێش هێرشەكە رەزامەندی روسیا بەدەست بهێنێت و ئەمریكاش بێدەنگ بكات و بەهێزێكی گەورە ڕووبەڕووی كورد ببێتەوە تا كورد لە سنوری هەم دەریای هەم وشكانی نێودەوڵەیی دوربخاتەوە ئەمەش بەهێزە مورتەزەقە ئیسلامی و موعارزە سوریەكان دەكات.
سێیەم: توركیا رەزامەندی لە عێراق وەردەگرێت لە روی سەربازی و سیاسییەوە كە بتوانێت بەقوڵای مەرجداری ٩٠٠ كیلۆمەتری بەهێزێكی زۆرەوە بێتە ناو خاكی عێراقەوە، بۆ ئەوەی لە بنكە سەربازی و پێگەكانی پەكەكە بدات و تارانی بكات لە (قەندیل و شەنگال))
ئەم پلانە وا بریارە كە ئێران ئەنجامیبدات بە چەكی قورس بەڵام چونكە ئێران چاوی لەسەرە ناتوانێت ئەمە بەكار بهێنێت لەگەڵ ئەوەش بۆ توركیا ئاسانترە كە چەكی قورسی وەك ناپاڵم بەكاربهێنێت كە لە توانایدا هەیە یەك كیلۆمەتر بەدەوری خۆیدا بسوتێنێ.
چوارەم: دورخستنەوەی كورد لە سنورە نێودەوڵەتییەكان داخستنی سنوری نێوان ڕۆژئاوا و باشوری كوردستان (سێمێلكا) هەروەها كردنەوەی دەروازەیەكی نوێ لە ناوچەكەدا كە ناكەوێتە خاكی هەرێمی كوردستانەوە و ناكەوێتە رۆژئاوا و باكوریشەوە راستەوخۆ لەژێر دەستی هەرسێ وڵاتدا دەبێت ئەمەش بەرادەیەك قورسدەبێت كە كاریگەری راستەوخۆی لەسەر ئیبراهیم خەلیل دەبێت، ئەم پلانە بۆ لاوازكردنی ئابوری هەولێرە و هەروەها ڕێگریكردنە لە هاوكارییەكانی ئەمریكا بۆ كورد لە رۆژئاوا و شكاندنی سیادەی کوردە.
پێنجەم: سڕكردنی كورد لە رۆژئاوای كوردستان بەجۆرێك كە ئەمریكا قایلبكرێت بەوەی بەجۆرێك منبج تەسلیمی توركیا یان سوریا بكات هەرچەندە ئەمەش هێشتا جێی مشتومری مەزنەو كاریگەری زۆری دەبێت و سەرەتای شەرێكی تری گەورەیە.
شەشەم: لاوازكردنی باشوری كوردستان لە روی سیایسی و ئابورییەوە ئەمەش بە نەهێشتنی سیادەو بەهێزی و تۆكمەی هەرێمەوە كە خۆی لەچەندین خاڵی ورد دەگرێتەوە و پێدەچێت تا قۆناغێگ بگات ئابوری هەرێم بەرەو سفر بەرێت.
حەوتەم: لەڕێگەی پەرلەمانی عێراقەوە پرۆژە یاسایەك بۆ نەهێشتنی فیدراڵی بجوڵێنن و سەروەری عێراق یەكپارچەی و سیادی بخاتە دەنگدانەوە و بەم شێوەیە هەرێمی كوردستان هەڵبوەشێننەوە.
هەرچەندە ئەمە لەم قۆناغە و لە ئایندەشدا شتێكی ئێجگار قورس و خەتەرە هەم بۆ عێراق و هەم بۆ ناوچەكە و هەم بۆ سومعەی سیاسی ئەمریكا.
هەموو ئەو شتانە لەژێر سەری ژوری عەمەلیاتی هاوبەشی عێراق و ئێران و توركیادان بەدڵنیایەوە سی ئای ئەی و مۆسكۆ و مۆسادیش بەوردی ئاگایان لەمەیە و بێدەنگیشن.
توركیا چەكێكی كارای دەستی روسیایە و هەرچی بكات بەڵێی مۆسكۆی بەدەستهێناوە، تاکە ترسێكی ئەمریكاش لەناوچەكەدا لەتوركیا هەیبێت ئەنجەرلیكە كە ئەمریكا تا ئێستاش بەدیلێكی ئەوتۆی بۆنییە و توشی كێشەی گەورەی كردووە.
ئەمریكا رازیە توركیا لە قەندیل و شەنگال بدات كە پەكەكە حكومرانی دەكات لەگەڵ ئەوەش نهێنیەكی گەورە هەیە كە دوای پەكەكە چی لە قەندیل دەكرێت.
هێزێكی ئیخوانی مەزن كە قەتەر پشتیوانی تەواوی دەكات ئامادەدەكرێت و رەوانەی قەندیل دەكرێت كە تا سەد ساڵ قەتەر خەرجیان دابین دەكات.
لەلایەكی تریشەوە ئامادەكاری بۆ ئەوە دەكرێت كە هێزێكی نوێ بۆ سوریا دروستبكرێت لە بری هەموو ئۆپۆزسیۆنی سوری لە سوریا دەمێنێتەوە كە ئەمیش قەتەر پشتیوانی گەورەی دەكات.
ئامانجی ئەم هێزە بۆ ئەوەیە كە لە ئایندەدا لە ئەسەدی هاوتای سعودی بدات و بەرژەوەندی سعودیە بشكێنێت و پێدەچێت شەڕی ئیسرائیلیشی پێبكرێت.
ئێران رۆڵێكی گەورە و كاریگەری هەیە لەم پیلانە نێودەوڵەتییەدا كە بەرادەیەكە ئیتڵاعات بە ئەندازیاری سولەیمانی و ئەندازیارەكەی هیلالی شیعە و ویلایەتی بە چاودێری وردی خامنەی دارێژراوە.
هەموو ئەمانەش بۆ سێ مەبەستی سەرەكین، یەكەم كوتایی هێنان بە قەوارەسیاسی كورد لاوازكردنی بەرژەوەندیەكانی ئەمریكا هێرشكردن و سەركوتكردنی ئیسرائیل.
كورد دەبێت چی بكات؟
قۆناغەكە وەها ناسك و ترسناك بووە كە كوردەكان شتگەلێكی ئەوتۆیان پێناكرێت و كۆنگرەی نەتەوەی تازە كاتی نیە دەبوو ٢٠٠٧ ئەنجام بدرایە.
دەبێت كورد ژوری عەمەلیاتی سەربازی هێزە كوردیەكان دروست بكات بەنهێنی و هەموو هێزە سەربازییە کوردییەکانی تێدابێت و پرپربێت لە زانیاری نهێنی و سەربازی بەهێز.
نێوماڵی ئابوری و سیاسی خۆی ڕێكبخاتەوە و رۆژئاوا و باشور بەتەواوی تێكەڵ بكرێتەوە.
هەرچی بووە كار بۆ ئەوە بكرێت توركیا لە هەرێم بكرێتەدەرەوە و نەهێڵدرێت هێرشبكرێتە سەر قەندیل پلانە ٧ خاڵیەكە لە قەندیل رەتبکرێتەوە بۆ ئەمەش پێویستە هەموو هێزەكان یەك دەنگبن.
گرنگترین كارێك بكرێت ئەوەیە كە توركیا لە هەرێم لە ڕوی سەربازی و ئابورییەوە دەربكرێت بەدەركردنی كۆمپانیاكان و هێزەكانیان و هەروەها بەرژوەندیەکانی لاواز بکرێت لە هەرێمدا بەجۆرێک کە ئێران سودیان لێنەبینێت.
ئەگەر كوردەكان یەك نەگرن و نەبنە یەك دەستە و چیاكان نەكەنە پاڵپشتی راستەقینە و بەرژەوەنی وڵاتان نەخەنە مەترسیەوە
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر