۱۳۹۳ مرداد ۱۳, دوشنبه

هه‌ر حیزبێکی کوردی که‌ هاوکاری براکورده‌کانی خۆیی نه‌کات خه‌یانه‌تکاره‌ و کیشانه‌وه‌ی هیزه‌ی پیشمه‌رگه‌ له‌ شه‌نگال به‌ خه‌یانه‌ت ده‌زانین


هه‌ر حیزبێکی کوردی که‌ هاوکاری براکورده‌کانی خۆیی نه‌کات خه‌یانه‌تکاره‌ و کیشانه‌وه‌ی هیزه‌ی پیشمه‌رگه‌ له‌ شه‌نگال به‌ خه‌یانه‌ت ده‌زانین ئێمه‌ سیاسه‌تی حیزبایه‌تی به‌ خه‌یانه‌ت به‌ نێشتمان ده‌زانین
کێشانه‌وه‌ی هیزه‌ی پیشمه‌رگه‌ی کوردستان که‌ 700 چه‌کدار بووه‌ن و  چه‌کی باشیشان له‌ بر ده‌ستا بووه‌ وهه‌ر هه‌موویان سه‌ر به‌ پارتی دیمۆکراتی کوردستان بووه‌ن به‌ خه‌یانه‌ت ده‌زانین
تێرۆریستانی وه‌حشی ئیسلامی هیره‌شیان کرده‌ سه‌ر ناوچه‌ی شه‌نگال  دوابه‌دوایی کیشانه‌وه‌ی هیزه‌کانی پارتی له‌ ئه‌و ناوه‌چیه‌ 
تێرۆریستانی ئیسلامی ده‌ستیان گرت به‌ سه‌ر ناوچه‌کدا و ده‌ستیان به‌ کوشتن و سۆتاندنی جیگا ئاێنیه‌کانی ئیزیدیه‌کان کرد   و هیزه‌کانی پیشمه‌رگه‌ی کوردستان هه‌لهاتن و یه‌په‌گه‌ به‌ ده‌می خه‌لکی ناوچه‌ی شه‌نگال هاتن و روبرۆی تێرۆریستان بوونه‌وه‌ هه‌ر بژی یه‌په‌گه‌ 
ئه‌میش به‌لگی حاشا لی نکراو له‌ مه‌ر ته‌سلیم کردنی شه‌نگال به‌ تێرۆریستان
----------------------------------------

به‌رپرسێكی پێشمه‌رگه‌: شكسته‌كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ نه‌بوونی چه‌كه‌وه‌ نیه‌
چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌ك له‌به‌ره‌كانی شه‌ڕ
فۆتۆ: گاردیان

26 ئاب, کوردستانی هه‌ولێر - م ح -


به‌رپرسێكی پێشمه‌رگه‌ به‌ رۆژنامه‌ی‌ گاردیانی به‌ریتانی ده‌ڵێـت، "شكست"ه‌كه‌ی سه‌ره‌تای‌ ئه‌م مانگه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ ناوچه‌ی‌ شه‌نگال په‌یوه‌ندی به‌ نه‌بوونی چه‌كه‌وه‌ نیه‌، هێنده‌ی‌ كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ مۆراڵ‌و بیرو باوه‌ڕه‌وه‌ هه‌یه‌.

هه‌ولێر، ئاوێنه‌نیوز: له‌ راپۆرتێكیدا ده‌رباره‌ی‌ دۆخی پێشمه‌رگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان، سایتی رۆژنامه‌ی‌ گاردیانی به‌ریتانی كۆمه‌ڵێك له‌و كه‌م‌و كوڕی‌و گرفتانه‌ی‌ نیشانداوه‌ كه‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ پێوه‌ ده‌ناڵێنن‌و به‌رپرسێكی پێشمه‌رگه‌یش كه‌ وته‌ی‌ له‌ راپۆرته‌كه‌دا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ ده‌ڵێت، "بڕوام وایه‌ شكستی پێشمه‌رگه‌ په‌یوه‌ندی به‌ نه‌بوونی چه‌كه‌وه‌ نیه‌، هێنده‌ی‌ په‌یوه‌ندی به‌ مۆراڵ‌و باوه‌ڕه‌وه‌ هه‌یه‌."

راپۆرته‌كه‌‌و ئه‌و به‌رپرسه‌ش كه‌ قسه‌ی‌ تیا كردووه‌، هێرشه‌كانی سه‌ره‌تای‌ ئه‌م مانگه‌ی‌ چه‌كداره‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) بۆ ناوچه‌كانی شه‌نگال‌و ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی باكوری‌ موسڵ‌و دواتر كۆنترۆڵكردنیانی وه‌ك شكست ناوبردووه‌.

ئه‌و به‌رپرسه‌، كه‌ وه‌ك (عه‌لی‌ ئه‌حمه‌د سالم) ناسێنراوه‌ ئه‌وه‌شی‌ رونكردۆته‌وه‌ كه‌ خراپی موچه‌و جیاوازی گه‌وره‌ی‌ نێوان ژیانی پێشمه‌رگه‌‌و به‌رپرس‌و پله‌داره‌كانیان بووه‌ته‌ هۆی‌ كێشه‌كه‌.

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شداوه‌ كه‌ مووچه‌ی‌ مانگانه‌ی‌ هه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌ك ته‌نها 500 هه‌زار دیناره‌، ئه‌مه‌ش لانی كه‌می ژیانی بۆ دابین ناكات، له‌ كاتێكدا به‌رپرسه‌كانیان به‌ جیاوازیه‌كی گه‌وره‌وه‌ ده‌ژین‌و له‌ دۆخه‌كه‌ سودمه‌ندن.

هاوكات ئه‌فسه‌رێكی هه‌واڵگری‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ناوی (سه‌ربه‌ست) وتویه‌تی 13 ساڵه‌ ژیانی هاوسه‌رگیری‌ پێكیهَناوه‌ به‌ڵام هێشتا هه‌ر كرێچیه‌، ئه‌گه‌ر ته‌كسیه‌كه‌شی‌ نه‌بوایه‌ ئه‌و نه‌یده‌توانی درێژه‌ به‌ ژیانی خۆی‌ بدات به‌م جۆره‌.

عه‌لی‌ ئه‌حمه‌د ئه‌وه‌شی‌ رونكردۆته‌وه‌ كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستاندا سوپایه‌كی نیشتمانی نیه‌، ئه‌وه‌ی‌ كه‌ هه‌یه‌ چه‌ند گروپێك پێشمه‌رگه‌ی‌ پارتی‌و یه‌كێتین‌و هێشتا یه‌كنه‌خراون له‌ چوار چێوه‌ی‌ سوپایه‌كی یه‌كگرتوودا.

راپۆرته‌كه‌ ئه‌وه‌ی‌ نیشانداوه‌ كه‌ چۆن زۆربه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌كان ناچارن ئیشێكی تر بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی‌ بژین‌و موچه‌ی‌ پێشمه‌رگایه‌تی به‌شی‌ لانی كه‌می ژیانیان ناكات.
http://www.awene.com/article/2014/08/26/35206

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر