۱۳۹۱ آذر ۲۴, جمعه

کۆبوونەوەی کاک خالید عەزیزی لە گەل کاک مستەفای هیجری بۆ تاوتوی کردنی بارودۆخی یەکگرتنەوەی هەردۆک بالی دیمۆکراتەکان.



ئایا یەکگرتنەوەی دیمۆکراتەکان دەتوانێت ئالۆگۆر بە سە ر داهاتوەی ئەم حیزبەدا 
بێنێت؟
کۆبوونەوەی کاک خالید عەزیزی لە گەل کاک مستەفای هیجری بۆ تاوتوی کردنی 
بارودۆخی یەکگرتنەوەی هەردۆک بالی دیمۆکراتەکان.
ئایا هەلەکانی رابردوەی ئەم حیزبە دۆپات دەبێتەوە؟ ئایا پیتان واییە ئەم دانیشتنە سەرتایەک بێت بۆ یەکگرتنەوەی دیمۆکراتەکان؟  کە بەراستی هیچ رەفتارەیەکی دیمۆکراتیخۆزانە لە ئەندام و لایەنگرانیان بە دەی ناکردرێت چونکە هیشتا خۆیان بە کوردی رەسن دەزانن و لایەنەکانی دیکە بە نارەسن ئەمیش وەهای لە تاکی کورد کردوە کە شکو گومانی هەبێت لە رەفتاری ئەم برادرانە.

کاک مستەفای هیجری  وکاک خالیدی عەزیزی کۆبوونەویان کرد هیوادارێن یەک بەگرن ریزیش لە ئازادی تاکی کوردیش بەگرن خۆیان تەنها بە خاوەنی کورد نەزانن بەراستی هەردۆکیان قەرزاری دایکانئ کوردن چونکە لە گەل کومەلەدا دەستیان بە شەری براکۆژی کردوە هیوادارم جۆرئەتی ئەویان هەبێت کە بێن لە سەر کانالەکانی خۆیاندا دان بە هەلکانیاندا بەنین و داوایی لیبۆردەن لە دایکانی کورد بەکەن  داوایی لێبۆردەن لە گەلی کورد بەکەن  چونکە بەراستی بە بوونەی شەری براکۆژیەوە میژۆیەکی رەشیان هییە لە نیۆگەلانی خەلکی رۆژهەلاتی کوردستاندا. ئەلبەتە لە نیۆ حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئیراندا مرۆڤی باشی زۆر تیدایە بەلام بەداخەوە کە دەستەلاتیان نییە یان رەیگریان لی دەکردرێت.
بە رایی ئیمە هەلدانەوەی لاپەری میژۆ پەیویستە  تا لە ئەو میژۆە تالانە درەس وەربەگرێن بۆ درۆست کردنی داهاتوەیەکی گەشەدار و هەنگاو نان لە بەرژەوەندی نەتەوایەتی.
پیم واییە  داوای لێبۆردەن کردن لە خەلکی کوردستان بەتایبەتی دایکانی رۆژهەلاتی کوردستان هیچ لە ئەم حیزبە کەم ناکاتەوە بەگرە خۆشەویست تریش دەبێت لە نیۆ کومەلانی خەلکی رۆژهەلاتی کوردستاندا.
ئایا یەکگرتنەوەی  هەردۆ بالی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئیران چی سۆدیەکیان دەبێت بۆ برۆ پیشەوە چوونی گەلی کورد؟
ئایا ئەم حیزبە هیشتا سۆرە لە سەر ئیدامە دانی سیاسەتی رابردوەی خۆیی کە لە سەر بنەمایی براکۆژی خۆ بە خاوەنی کوردەکانی رۆژهەلات زانین ؟
هەلەکانی دیمۆکراتەکان دەخەمە بەردەستی خۆینەرانی ئازیز و خۆشەویست کە شاید فریۆ درابن هەر چی بێت ئیمەی کورد دەبێت ئاگادار بێن کە بیرۆکەکی مەعمەر قەزافی زال نەبێت بە سەرماندا.
 ئەگر سەیریکی  سیاسەتی حیزبەکی مەعمەر قەزافی بەکەێت لە عەین حالیشدا سەیریکی سیاسەتی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئیران بەکەێت هەر یەک بیرۆکەن حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئیران نیۆەی دیمۆکراتی لە خۆیی ناوە چی هیچ رەفتار یان کرداریەکی  دیمۆکراتیخۆازانە  نابینەرێت ‌ هیشتا خۆیان بە خاوەنی هەموو رۆژەهلاتی کوردستان دەزانن و لاینەکانی دیکە تاوانبار دەکەن کە لە لایەن حیزبیکی دیکەوە درۆست کراوەن چی ئەم حیزبە خۆیی بۆخۆیی و بەشیکی زۆر لە سەرکردەکانی ئەم حیزبە   بەشیک لە حیزبی تودەی ئیران بووە پیش راپەرینی گەلانی ئیران دژ بە دیکتاتۆری شای ئیران ، و هاتنە سەرکاری دیکتاتۆری ئائینی ئیران بەریبرایەتی خۆمینی مرۆڤ کۆژ کە ١٠٠ جار لە رژیمەکی شا جەنایەتکارترە.
یەکیک لە هەلەکانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان ئیران لە ئەورۆپا  ئەندامانیان سەردانی سفارەتی ئیران دەکەن حەتا سەردانی ئیرانیش دەکەن لە ئیران خانو زەوەیان کریۆە و لە ئەم بارەیەوە  هەم بە ویدئۆ هەمە و هەم بە دەنگ کە خۆیان بە زمانی خۆیان  دەلێن ئیمە ئەندامی کومیتەتی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئیرانین و سەردانی سفارەتی ئیران دەکەێن.
هەلەکانی ٢ حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئیران ئەمییە کە تا ئیستا حازەر نین بەفەرمی دان بە هالەکانیاندا بەنین لە مەر شەری براکۆژی و هیشتا رەتی دەکەنەوە کە دەستیان لە شەری براکۆژیدا هەبێت.
هەلەکانی ٣ حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئیران ئەمییە کە هیشتا رۆژهەلاتی کوردستان بە مۆلکی خۆیان دەزانن بە رایی سەرکردەکانی ئەم حیزبە کەلاسیکە  هەر ریکخراوەیەک کە بیەوێت لە رۆژهەلاتی کوردستان دەست بە خەبات بەکات دەبێت لە پیشدا ئیزن لە ئەم حیزبە  وەر بەگرێت تا بتوانێت دەست بە خەباتی سیاسی لە رۆژهەلاتی کوردستان بەکات  کە ئەم بئیرۆکە خۆیی بۆخۆیی زۆر مەترسیدارە بۆ داهاتوەی رۆژهەلاتی کوردستان بە قەولی کرماشانیەکان بۆەی خۆین لە لی تێت.
لە لای حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئیران پارە و مەقام و کۆرسی  لە بەرژەوەندی نەتەوایەتی مۆهیم ترە.
هەلەکانی ٤ حیزبی دیمۆکارتی کوردستانی ئیران ئەوییە کە بەرژەوەندی حیزبی لە پیش بەرژەوەندی نەتەوایەتی دەزانن لایەنگرانیان و حەتا سەرکردەکانیان و بە هیچ شیۆەیەک لە بەرژەوەندی نەتەوایەتیدا هەلسۆکەوت ناکەن هیشتا عەقلیتەکەیان لە سەر ئەساسی ناوچەگرایی پیش دەروات کە ئەم بیرۆکە خۆیی بۆخۆیی دژ بە بەرژەوەندی گەشتیە و دژ بەبەرژەوەندی نەتەوایەتی کوردە.
هەلەکانی ٥ حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئیران ئەوییە کە لە جیاتی ریکخستنی مالی کورد دەچەن بۆ لای فارەسەکان لە دۆی عەلی رەزا نوریزادە دەگرێن و دەکەوەن ئەم هەنگاوە خۆیی بۆخۆیی دژ بە بەرژەوەندی کوردە و لە قازانجی دۆژمنانی کورداییە.
بە رایی ئیمە ئەم حیزبە دەبێت بە خۆیدا بەچێتەوە  سەیریکی میژۆەی خۆیی بەکات و خۆیندەنەوەیکی  ژیارانە لە میژۆەی کورد و و میژۆەی دیمۆکراسی کە خۆیی بۆخۆیی ئەم ناوە پێرۆزەی بۆخۆیی هەلبژاردوە بە بی ئەوەی کە  رەفتاری پی بەکات ئەمە خۆیی بۆخۆیی هەلەیەکی گەورییە کە ئەم حیزبە تۆشی بووە.
ئیمە ٢ کەس بە مەترسی دەزانین بۆ هەلگیرسانی شەری براکۆژی لە رۆژهەلاتی کوردستاندا لە داهاتوەدا  ١ کاک مستەفای هیجری و لایەنگرانی   ٢ عەولای مۆهتەدی  و لایەنگرانی  چونکە  هەم کاک مستەفای هیجری و هەم کاک عەولای مۆهتەدی  هەردۆکیان بۆنی  کبابەکی بەغەدادی مام جەلالیان کردوە وادەزانن کە ئەگر خۆیان برۆ لای فارەسەکان راکیشەن دەتوانن وەک مام جەلال مەقامەیک لە ئیراندا بەدەست دەێنن بەلام مەخابن کە هەردۆکەیان  ئەگر بیرۆکەیکی وهایان هەبێت لە گەل ریمزمدا  گەمژن چونکە ئیران لە گەل عێراقدا جیاوزەیکەی یەکجار زۆری هییە عێراق پیک هاتوە لە دۆ نەتەوەی سەرکی کە کورد و عەرەبن  بەلام ئیران  پیک هاتوە لە ٦ نەتەوەی گەۆرە کە کورد زۆر لە ئەوانیتر ژەمارەی  کەمترە  لە ئەمیش بەگرێن کە  ئەم دۆ مرۆڤە عاشقی مەقام و پارەن  یانی بە قەولی خۆمان  پارە و مەقام و کۆرسی لە بەرژەوەندیەکانی نەتەوایەتی کورد پێرۆزترە لە لای ئەم دۆ بەریزە.
من هیۆادارەم کە هەموو حیزبەکانی رۆژهەلاتی کوردستان دەست بەکەنە نیۆ دەستی یەکتردا  بەرژژەوەندی  مالی کورد ریکبەخەن   هەنگاوەی پەیویست هەلگرن بۆ  برۆ پیش بردنی  خالە نەتەوایەتیکان  و بەرژەوەندی نەتەوایەتی بەخنە پیش هەموو بەرژەوندیە کانی دیکەیانەوە .
بە هیۆای درۆست بوونی دەولەتی کوردی.
بژی کورد و کوردستان.
لە گەل ریمزدا سامۆئیل کرماشانی  ٢٠١٢/١٢/١٤

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر